وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌باره‌ی گه‌شتی هاووڵاتیانی بۆ ئێران داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێ، هیچ هاووڵاتییه‌كی بریتانی گه‌شت بۆ ئێران نه‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تایبه‌تی هۆشداری دراوته ئه‌و هاووڵاتییه ئێرانیانه‌ی كه هاووڵاتی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و بریتانیان و بۆ گه‌ڕان سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و، ئه‌وه كرده‌وه به "ریسك" ناوی هاتووه و تێدا هاتووه، "ئێران مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانییه‌كان له به‌ریتانیا به فه‌رمی ناناسێ و له ئه‌گه‌ری ده‌ستگیر كردنتان، ئه‌وه كۆنسوڵخانه‌كان رێگه‌یان پێنادرێ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كانتان بكه‌ن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها داوای كردووه كه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ئێران خۆیان له به‌شداریكردنی له هه‌رچه‌شنه خۆپیشاندانێك بپارێزن.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتیانی خۆی له ئێران كردووه كه خۆیان له چوون بۆ ناوچه‌كانی سیستان و به‌لوچستان بپارێزن و هه‌روه‌ها 100 كیلۆمه‌تر له ئه‌فغانستان و 10 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی عێراق دوور بكه‌ونه‌وه.