نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانیان نەچونەتە ناو شاری سوەیدا ئەو دەنگۆیەی لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە دورە لەڕاستییەوە.
نورەدین بابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەك میدیا هەواڵێكیان لەبارەی چونی هێزە ئەمنییەكان بۆ ناو شاری سوەیدا بڵاوكردەوە، بەهەمو شێوەیەك ئەو هەواڵە رەتدەكەنەوەو داواش دەكەن هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاونەكرێتەوە.
باسی لەوەشكردوە، تائێستا هێزە ئەمنییەكان نەچونەتە ناو شاری سوەیدا، بەڵام خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.