نەوا-
دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق (هیئە دعاوی الملكیە) لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 600 ملیون دینار بەسەر ئەو كەسانە دابەشدەكات، كە زیانلێكەوتوی دەستی رژێمی بەعس بون.
تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی لەدەستەی داواكانی موڵكداریی رایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەو پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە داواكاریان پێشكەشی دەستەكەیان كردوە پیشتر.
باسی لەوەشكردوە، دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لیژنەی دادوەری دەستەكەیان بینراوە و پلەی كۆتایی وەرگرتوە بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە.
بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبوە و بەردەوامیش دەبێت تەنها بو ئە و كەسانەی داوایان پیشكەش كردوە، لە ئێستادا هیچ داوایەكی تازە وەرناگیرێت بەبریاری ئە نجومەنی نوێنەران.
رونیشیكردەوە، لە پرۆسەی ئەمجارە 187 كەس سودمەند دەبن، بڕی پارەكەش نزیكەی 600 ملیۆن دینارە هەندێكیان لەرێگای چەكی پارەوە دابەشی دەكەن و وەریدەگرن و هەندێكیان لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەریدەگرن.
دەستەی داواكانی موڵكداری دەستەیەكیی سەربەخۆیە و سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و ئەو بودجەیە لەلایان بەغداوە دابین دەكرێت، هیچ پەیوەندی بە بوجەی گشتی نیە بودجەیەكی تایبەتە بە دەستەكە.