لەسەرەتای شەڕی غەزەوە تائێستا نزیكەی 200 هەزار كەس بونەتە قوربانی

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نزیكەی 100 كەسی دیكە بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە گیانیانلەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەزە نوێترین زانیاری سەبارەت بەقوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بڵاوكردەوە، لەماوەی شەو و رۆژێكدا 98 تەرم و 511 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی غەزە، لەمانگی سێشەوە تائێستا نزیكەی 8 هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیانلەدەستداوەو 28 هەزار و 444ی دیكەش برینداربون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەبارەی ئاماری گشتی قوربانیانەوە بڵاویكردوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لەڕۆژی حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لەكەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 58 هەزارو 765 كەس، ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتوەتە 140 هەزارو 485 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group