نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت:" دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك سه‌دام حسێن سه‌ركرده‌ی روخێنراوی عیراق، رێككه‌وتنی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌دامدا هات به‌سه‌ر ئه‌ویشدا دێت".
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 38ه‌مین ساڵیادی جه‌نگی ئێران-عیراقدا، وتارێكی له تارانی پایته‌خت پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا دوای 12 ساڵ له گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر ئێران، له‌گه‌ڵ تاران له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشت و بۆ ته‌نها یه‌ك رسته‌ش، ماوه‌ی 17 رۆژ ئاماده‌بوانی گفتوگۆكه چاوه‌ڕوانیان كرد.
رۆحانی جه‌ختیكرده‌وه، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له به‌رژه‌وه‌ندیی جیهان و ناوچه‌كه‌دایه و وتیشی "چیرۆكی سه‌دام لێره‌دا دوباره بوه‌وه و جه‌نگه‌كه‌ی پێش 38 ساڵ ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌وكاته شه‌ڕی وڵاتێك بوو، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كاری ده‌كرد، ئیدی ئه‌مڕۆ جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت نه‌ماوه. ئه‌مریكا راسته‌وخۆ روبه‌ڕوی گه‌لی ئێران وه‌ستاوه".
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران-عیراق كه 22ی ئه‌یلولی 1980 تا 20ی ئابی 1988 به‌رده‌وامبو، به یه‌كێك له شه‌ڕه سه‌خته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت.