تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو 7 كارمەندی دژە تیرۆری عیراقی كردە قوربانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەزگای دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوی پاشماوەی چەكدارانی داعش لە پارێزگای موسڵ حەوت كارمەندی دەزگاكە بونە قوربانی.
لە راگەیەنراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری عیراق راشیگەیاندوە، لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی پشكنیندا بۆمبێكی چێنراو لە بیابانی حەزەر لە باشوری رۆژئاوای پارێزگای موسڵ بە مەفرەزەیەكی دەزگاكەیاندا تەقیوەتەوە كە پاشماوەی چەكدارانی داعش بوە.
ئاماژەشیكردوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە سێ سەرباز كوژراون و چواری دیكەش بریندار بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group