نەوا-
راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویانكردوەتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆبونەوەیەكی باڵای ئەمنی بەپەلەی كردوە، چونكە بابەتی رێككەوتنی نێوان ئەمریكاو ئێران هەمو لایەنەكانی لەو وڵاتە نیگەرانكردوە.
ئاماژەشیانكردوە، ئیسرائیل نیگەرانە كە رێككەوتنەكە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی موشەكی بالیستی پشتگوێ خستوە، بۆیە لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێك لە سەرنەكەوتنی دانوستانەكان یان دەستپێكردنەوەی جەنگ.