نەوا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە.
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای بڕیاری دەسەڵاتی فرۆكەوانی عیراق بە كردنەوەی ئاسمانی عیراق و كورردستان بە ڕووی گەشتەكاندا و لە كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق بڕیاردرا كە گەشتەكان ئاسایی بكرێنەوە.
دوپاتیشی كردەوە، هەموو حاجیانی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە و بڕیاریشە سبەی گەشتەكان وەكوو خۆیان بەردەوام بێت و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی كوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی.