نەوا-
میقداد میری بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پڕۆژەی كامێرای چاودێری هاتوچۆ بەپێی پلانە داڕێژراوەكان بەردەوامەو هیچ بڕیارێك بۆ راگرتن یان پاشەكشەكردن لەم سیستمە ئەلكترۆنییە لەئارادا نییە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرایكردوە كە ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆماركراوەكان لە عیراقدا 7 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندوە، تەنها لەم دواییانەدا 139 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ و هەزارو 795 ماتۆڕسكیل لە فەرمانگەكانی هاتوچۆ تۆماركراون.
وەزارەتی ناوخۆ جەختیكردوەتەوە، پەرەپێدانی كامێرای چاودێری لەسەر شەقام و رێگاوبانەكان بەشێكە لە ستراتیژیەتی نوێی حكومەت بۆ رێكخستنی هاتوچۆ، كەمكردنەوەی سەرپێچییەكان و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان.