نەوا-
نوح یەڵماز باڵیۆزی توركیا لە دیمەشق رایگەیاند، پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ سوریا لە قۆناغی نوێدا لەسەر بنەمای قازانج بە قازانج دامەزراوە.
یەڵماز ئاماژەی بەوەشداوە، رێگای سەقامگیریی هەمیشەیی لە سوریا بە دوبارە گەڕانەوەی خۆشگوزەرانی ئابوری تێپەڕدەێت، توركیا دەروازەی سوریایە بۆ بازاڕە جیهانییەكان و ئەوروپا، هەروەها سوریاش رێڕەوێكی لۆجیستیكی ستراتیژییە بۆ توركیا كە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداوی عەرەبی درێژ دەبێتەوە.