بە روداوێكی هاتوچۆ رۆژنامەنوسێك لە سلێمانی گیانیلەدەستدا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی روداوی هاتوچۆوە رۆژنامەنوسێك لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستداو بەو بۆنەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری كرد.
لە پرسەنامەیەكدا هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاندوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆیان بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەوان خاتوو لاناز كوردۆ دەردەبڕن، داواخوازن خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەك ببەخشێت و جێگای بەهەشت بێت.
هەر بەو بۆنەیەوە رادیۆی نەوا سەرەخۆشی لە كەسوكارو بنەماڵەو هاوپیشەكانی ئەو رۆژنامەنوسە دەكات و خۆی بە هاوبەشی خەمی كەسوكارو بنەماڵەكەیان دەزانێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group