نه‌وا
كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و یاریزانێكى ئێستاى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆسه‌ر ژنێكى ئه‌مریكى بێده‌نگى شكاند‌و دانى به‌وه‌دانا سێكسى له‌گه‌ڵدا كردووه، به‌ڵام به‌ره‌زامه‌ندى ته‌واوى كچه‌كه بووه.
رۆناڵدۆ له‌رێگه‌ى پیته‌ر ریستیانسنى پارێزه‌ریه‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه "رۆناڵدۆ ناچاربووه بێده‌نگیه‌كه‌ى بشكێنێت و به‌ته‌واوه‌تى تۆمه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژى سێكسى ره‌تده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌ش هاتووه "ئه‌وه‌ى ساڵى 2009 له لاس ڤیگاس روویدا، به‌ره‌زامه‌ندى ته‌واوى كاسرین مایۆرگا خۆى بووه".
پێشتر كاسرین مایۆرگا كه كچێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵى ئه‌مریكییه، كریستیانۆ رۆناڵدۆى به‌ده‌ستدرێژى سێكسى له‌ساڵى 2009 له هۆتێلێك له لاس ڤێگاسى ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كرد و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركردووه، دواى ئه‌ویش كچێكى دیكه هه‌مان تۆمه‌تى روبه‌ڕوى رۆناڵدۆ كرده‌وه.