نه‌وا
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی له مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق كۆبونه‌وه.
له پاش ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح كردوه. وتیشی "به‌شدار ده‌بن له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقدا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه هه‌ردوو كونسوڵخانه‌ی توركیا له موسڵ و به‌سڕه ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی سعودی له‌نێو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری ئیستانبوڵی توركیا، چاوش‌ئۆغڵو وتی "به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی، گه‌یشته شاری به‌غدا، به‌ڵام زانیاری ئه‌وه هه‌یه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، كه پێشتر راگه‌یه‌ندرابو.