نەیمار درێسی بەرشەلۆنە لەبەردەكاتەوە؟

18/10/2018 وەرزش

نەوا – بینایی شۆڕش
پێدەچێت نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی نزیكبێتەوە لە گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)دا باس لە خواستی یاریزانانی بەرشەلۆنە دەكات بۆ دووبارە گەڕانەوەی نەیماری بەرازیلی و لە بەرگی رۆژنامەكەدا بە مانشێتێكی گەورە نوسیویەتی "بەڵێ بۆ نەیمار".
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، هاندەرانی بلاوگرانا پێیانوایە نەیمار هەڵەی كردوە كە یانەكەی جێهێشتوە، بەڵام ئامادەن بەخێرهاتنەوەی بكەن بۆ دوبارە گەڕانەوەی لەبەرئەوەی لەسودی یانەكەدایە.
نەیمار داسیلڤای بەرازیلی هاوینی رابردو بەرانبەر 222 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە كرد و بەوەش گرێبەستەكەی بوو بە گرانترین لە مێژووی تۆپی پێدا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group