نه‌وا
ئه‌یمه‌ن شممه‌رى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون ده‌ڵێت "رێژه‌ى سه‌ربه‌خۆكان له‌كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى عیراقدا %20 تێناپه‌ڕێت و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراویش مه‌رجى داناوه، كه ناوى هیچ كه‌سێكى بۆ نه‌نێرن له حكومه‌ته‌كانى رابردودا پۆستى هه‌بوبێت".
شممه‌رى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى "له مه‌رجه گرنگه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو بۆ قه‌واره سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك له حكومه‌ته‌كانى پێشودا پۆستى هه‌بوبێت، له كابینه‌ی نوێ‌دا داینانێته‌وه".
وتیشى "رێژه‌ى كه‌سه سه‌ربه‌خۆكان له حكومه‌تى داهاتودا %20 تێپه‌ڕ ناكات واتا ته‌نها دوو وه‌زیر یاخود سێ وه‌زیر سه‌ربه‌خۆ ده‌بن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیشیكردۆته‌وه، یه‌كێكى دیكه له خاڵه به‌هێزه‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌وه‌یه، كه كردوویه‌تى به‌مه‌رج ناوى هیچ كه‌سێك له پاڵێوراوه‌كان بڵاونه‌كرێنه‌وه و كه‌سیش نازانێت كێ هه‌ڵده‌بژێرێت.
دوێنێ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ى داهاتوو پێكهاته‌ى كابینه‌كه‌ى له په‌رله‌ماندا پێشكه‌ش ده‌كات و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌شی بڵاوده‌كاته‌وه.