نه‌وا
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا، رایگه‌یاند كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش ھه‌ژموونی خۆی به درێژای فوڕات كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكا دایه زیاتر كردووه و وتیشی: "تیرۆریسته‌كان له باشووری فوڕات هاووڵاتیانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای به بارمته گرتووه. كۆی گشتی 700 كه‌سیان به بارمته گرتووه و 10 كه‌سیشیان له‌سێداره داوه".
پوتین له كۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێی نێوده‌وڵه‌تی ڤالده‌ی كه له شاری سۆچی رێكخراوه، ئاماژه‌ی به‌و كێشانه كرد كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكا له سووریا كرد و وتی: "كه‌س نازانێ له رۆژھه‌ڵاتی فوڕات چی رووده‌دات، له‌و شوێنه تاكو ئێستا چه‌كدارانی داعش بوونیان ھه‌یه. داعش ھه‌ژموونی خۆی به درێژای فوڕات زیاتر كردووه كه له ژێر ده‌ستی ئه‌مریكا دایه".
پوتین تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان به دیل كردنی هاووڵاتییان كردووه و رایگه‌یاند: "تیرۆریستان له باشووری فورات هاووڵاتییانی ئه‌مریكایی و ئه‌ورووپاییان به دیل گرتووه. كۆی گشتیی زیاد له 700 كه‌سیان به دیل گرتووه و 10 كه‌سیان له‌سێداره‌داوه. ھه‌مووان بێده‌نگن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ھیچ رووینه‌دابێت بێده‌نگییه‌ك ھه‌یه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كانی سه‌باره‌ت به ناوچه‌كه وه‌دی بهێنێت.