ماڵپەڕێكی توركی: یەك لە تۆمەتبارانی كوشتنی خاشقچی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە

19/10/2018 جیهان
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە یەكێك لە تۆمەتبارانی كوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی بە رووداوێكی هاتووچۆ لە سعودیە گیانی لەدەستداوە، ئەمەش بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی حوڕیەت دەیلی نیوزی توركی.
ماڵپەڕەكە بڵاویكردۆتەوە، یەكێك لەو كەسانەی كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی، رۆژی پێنج شەممە بە ڕووداوێكی هاتووچۆی گوماناوی لە سعودیە گیانی لەدەستداوە.
تۆمەتبارەكە ناوی مەشعەل سەعد بۆستانی بووە و تەمەنی 31 ساڵ بووە، یەكێك بووە لە 15 تۆمەتباری ئەو دۆسێیە، ڕۆژی 2ی ئەم مانگە گەیشتووەتە توركیا و هەمان ڕۆژ گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتی خۆی.
لە رۆژی 2 ی تشرینی دووەمەوە جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی بەرهەڵستكاری سعودی، دوای ئەوەی چۆتە ناو كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئەستەنبوڵی توركیا، بێ سەروشوێنەوە و تا ئێستا بەهێزترین گریمانە كوژرانی ئەو رۆژنامەنوسە و شوێنبزركردنی تەرمەكەیەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group