نه‌وا
به‌هۆى زیادبوونى رێژه‌ى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا و ره‌وینه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ى ئابورى نێوان ئه‌مریكا و چین، نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت له خوار 80 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێى راپۆرته ئابورییه‌كان، ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت به 79 دۆلار و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ى سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا تا سه‌روو 86 دۆلار نرخى به‌رزبۆوه.
به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه، نرخى خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكی-یش دابه‌زیوه بۆ 69 دۆلار‌و 28 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل خاوى تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێكیش به 78 دۆلار و 25 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ده‌گێڕنه‌وه بۆ زیادبونى بڕى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو، هه‌روه‌ها مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕى بازرگانى نێوان ئه‌مریكا و چین-یش تاراده‌یه‌ك ره‌وینه‌ته‌وه و بڕێكى زۆری نه‌وت له‌بازاڕه‌كاندایه.