داوا دەكرێت گۆرانییەكی كازم ساهر بكرێت بە سرودی نیشتمانیی عیراق

20/10/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
داواكارییەكی زۆر بۆ گۆڕینی سرودی نیشتمانی عیراق هەیە و پەرلەمانتارێكیش داوا دەكات گۆرانییەكی هونەرمەندی عیراقی كازم ساهر بكرێتە سرودی نیشتمانی و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیشدا هاشتاگی (سلام علیك)مان وەك سرودی نیشتمانی دەوێت" تەشەنەی سەندوە.
ماوەیەكە بەشێوەیەكی بەربڵاو داوای گۆڕینی سرودی نیشتمانی عیراق دەكرێت، كە لەئێستادا سرودی "موگنی"ی هۆنراوەی شاعیری فەلەستینی "ئیبراهیم تەوقان"ە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەنغام خوزاعی ژنە پەلەمانتاری عیراق داوای گۆڕینی سرودەكەی ئێستای عیراقی كردوە، هەروەها چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش داوای گۆرانیەكی هونەرمەندی عیراقی كازم ساهر دەكەن وەك سرودی نیشتمانی دیاری بكرێت.
چالاكوانان گۆرانیەكەی كازم بەناوی "سلام علیك" بەگونجاو دەزانن و یەكێك لەهۆكارەكانیشی ئەوەیە كە هۆنراوەی شاعیری عیراقی ئەسعەد غەریری-یە و ئاوازی خودی كازم ساهرە، هەروەها لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هاشتاگی "سلام علیك-مان وەك سرودی نیشتمانی عیراق دەوێت" بڵاوبۆتەوە و ئەو پەرلەمانتارەش یەكێكە لە سەرپەرشتیارانی ئەو هەڵمەتە، كە ئاماژەی بەوەداوە لە رێگەی بەڕێوەبەری كارەكانیەوە لەگەڵ كازم ساهر و ئەسعەد غەریری لەپەیوەندی بەردەوامدایە و ساهر دووبارە داڕشتنەوە بۆ سرودەكە دەكات و پەرەی پێدەدرێت، كە تێیدا ژمارەیەك عیراقی و منداڵی عیراقی لەوتنەوەی بەشدار دەبن و مانگێكی تر كارەكانی تەواو دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group