نه‌وا
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له پارێزگای به‌سڕه ژه‌هراوی بوون گه‌یشته 114 هه‌زار كه‌س.
نوسینگه‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه په‌رله‌مانی عیراق له پارێزگای به‌سڕه، رایگه‌یاند به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له‌و پارێزگایه 114 هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون. راشیگه‌یاند، له وه‌رزی هاوینه‌وه داوایان له حكومه‌تی فیدرالی و ئیداره‌ی خۆجێیی كردووه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و لیژنه‌یه له 22ی ئه‌یلولی رابردودا رایگه‌یاندبو، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه له به‌سڕه ژه‌هراوی بوون، گه‌یشتۆته 80 هه‌زار كه‌س.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای كردووه ماده‌ی ره‌ق له ئاوی خواردنه‌وه‌دا نابێت رێژه‌ی هه‌زار و 200 تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سڕه‌دا گه‌یشتۆته ئاستی حه‌وت هه‌زار و 500.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سڕه له شه‌تولعه‌ره‌ب دابین ده‌كرێت كه له‌وێ هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. به‌هۆی زیادبونی رێژه‌ی خوێ له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا له ئاوه‌كه و پیسبونی ژینگه و نه‌بونی ده‌زگای پێویست بۆ پاككردنه‌وه‌ی، حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبون ته‌شه‌نه‌یان كردوه.