نه‌وا
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا رۆژی شه‌ممه، 21 كۆچه‌ریان له پارێزگای موغڵا له خۆرئاوای توركیا ده‌ستگیركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵی توركی، ئه‌و كۆچه‌ره نایاساییانه له قه‌زای بۆدرووم سه‌ربه پارێزگای موغڵا ده‌ستگیركراون و ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئه‌و كۆچه‌رانه له هه‌وڵی ئه‌ودابوونه كه به‌شێوه‌ی نایاسایی بچنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه كۆچه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوری، فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌فغانین و له‌ناویاندا شه‌ش منداڵیش هه‌ن.