نه‌وا
به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له قۆڵی راستیدا توشی بوه، لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ندی به‌رشه‌لۆنه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ هه‌فته له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه و له شه‌ش یاریدا ئاماده نابێت.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی نزیك له به‌رشه‌لۆنه ئاشكرایكرد، كه میسی له هه‌ریه‌ك له یارییه‌كانی به‌رشه‌لۆنه به‌رانبه‌ر به ئینته‌رمیلان (ئه‌م هه‌فته‌یه و هه‌فته‌ی داهاتو) له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، كلاسیكۆی زه‌وی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رانبه‌ر ریاڵ مه‌درید ئاماده‌نابێت. هه‌روه‌ها له یارییه‌كانی به‌رانبه‌ر لیۆنیسا له جامی شا و هه‌ردوو یاری لالیگا به‌رانبه‌ر رایۆ ڤالیكانۆ و ریاڵ بیتیس به‌شدار نابێت.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه پزیشكییه‌كان، رۆژی 24ی مانگی داهاتو به‌هره‌مه‌نده ئه‌رجه‌نتینییه‌كه له یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكان.