ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

ترامپ: بەرونكردنەوەكەی سعودیە لەبارەی كوژرانی خاشقچی رازی نین

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا
دۆناڵدۆ ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: بەروونكردنەوەكەی سعودیە لەبارەی كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی رازی نین و بیر لە سزادانی سعودیە دەكەنەوە.
دوای ئەوەی رەخنەیەكی زۆر لە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا گیرا لەر هەڵوێستەكانی تایبەت بە كوشتنی جەمال خاشقچی لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەئیستانبوڵی توركیا، پێدەچێت لە قسەكانی پەشیمان بوبێتەوە و لەكاتی سەردانی بۆ ویلایەتی نیڤادا لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا وتی "بە رونكردنەوەكەی سعودیە و لەكارلابردنی چەند بەرپرسێك لەسەر كوشتنی جەمال خاشقچی رازی نین تا ئەوكاتەی وەڵاممان دەستدەكەوێت".
وتیشی "ئەوەی سعودی كردی هەنگاوی یەكەمە و هەنگاوێكی گەورە و باشیشە، بەڵام دەمەوێت وەڵامم دەست بكەوێت و بیر لەسزادانی ئەو وڵاتە دەكەینەوە".
ترامپ روونیشیكردۆتەوە، لەوانەیە محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە ئاگای لەوە نەبێت كە روویداوەو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی چەكیش زۆر زیاتر زیان بەئەمریكا دەگەیەنێت تا ئەو وڵاتە.
ئەو هەڵوێستە نوێیەی ترامپ پاش هەڵوێستەكانی كەنەدا و یەكێتی ئەوروپا و فەرەنسا دێت، كە رایانگەیاندوە بڕوایان بەراپۆرتەكەی سعودی نییە لەسەر كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە و داوای لێكۆڵینەوەی شەفاف و چڕ دەكەن، حكومەتی ئەڵمانیاش فرۆشتنی چەكی بە سعودیە راگرت.
سعودیە بە لێدوانی فەرمی كوژرانی خاشقچی لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ راگەیاند، هەرچەندە هیچ وڵاتێك بڕوای بە رونكردنەوەكەی ریاز نەبو، بەڵام ترامپ بە راپۆرتێكی جێ باوەڕ وەسفیكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group