نه‌وا
به‌رپرسێكى سعودى راستیه‌كان له‌باره‌ى كوشتنى رۆژنامه‌نوس و ئۆپۆزسیۆنى سعودى جه‌مال خاشقچى ئاشكرا ده‌كات و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و 15 كه‌سه كوژراوه، كه نێردراون بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیداو شوێنى ته‌رمه‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى سعودیه به ئاژانسى رۆیته‌رزى وتوه "سعودیه پلانێكى هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆئه‌وه‌ى دوژمنانى ریاز نه‌توانن به‌كرێیان بگرن، ناردنى تیمێكى تایبه‌تیش، كه له 15 كه‌س پێكهاتبون و ویستویانه قسه له‌گه‌ڵ خاشقچی بكه‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوه".
رونیشیكردۆته‌وه، تیمه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌سیرى جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگای هه‌واڵگرى سعودیه پێكهێنرابو، هه‌موویان چونه‌ته ئیستانبوڵ و له‌گه‌ڵ خاشقچى له‌ناو كونسوڵخانه‌ى سعودیه كۆبونه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیدا و رازیكردنى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى، به‌ڵام هه‌ر زوو گفتوگۆكه تێكچوه و تیمه‌كه په‌نایان بۆ توندوتیژى بردووه. به‌پێى پلانه ئه‌سڵییه‌كه، ئه‌گه‌ر خاشقچى رازى نه‌بوو به گه‌ڕانه‌وه ئه‌وا ده‌یبه‌ن بۆ شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی ئیستانبوڵ و ماوه‌یه‌ك ده‌یشارنه‌وه‌و دواتر ئازادى ده‌كه‌ن، ئه‌و تیمه‌ش فه‌رمانى ئه‌وه‌یان هه‌یه و رێ‌یان پێدراوه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، هه‌روه‌ها سعود قه‌حتانى راوێژكارى دیوانى شاهانه به‌شدارى كردووه له رێكخستنى پرۆسه‌كه‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ى داوه‌ته ده‌ست یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانى.
به‌پێى وته‌كانى ئه‌و به‌رپرسه سعودیه، خاشقچى براوه‌ته ژوورى كونسوڵى گشتى و له‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ندامانى تیمه‌كه به‌ناوى "ماهر موتریب" سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سعودیه قسه‌ى كردووه، به‌ڵام خاشقچى ره‌تیكردۆته‌وه و پێى وتووه كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێى ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى كاتژمێرێكدا نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا په‌یوه‌ندى به‌ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه ده‌كات، پێشى وتون ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن دژى یاسا‌و رێسا دیپلۆماسیه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. ئایا چیم لێده‌كه‌ن؟ ده‌مڕفێنن؟، ماهر موتریب-یش پێى وتووه به‌ڵێ بێهۆشت ده‌كه‌ین و ده‌تفڕێنین، به‌پێى وته‌ى به‌رپرسه‌كه ئه‌و رێگه‌ى ترساندنه‌ى موتریب به‌كاریهێناوه دژى ئامانجه‌كانى ئه‌ركه‌كه بووه، دواى ئه‌وه‌ش خاشقچى ده‌نگى به‌رزكردۆته‌وه و تیمه‌كه‌ش شڵه‌ژاون و ویستویانه بێده‌نگى بكه‌ن و ده‌م و لوتیان گرتووه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه هه‌ناسه‌ى لێبڕاوه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى سعودیه، ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه هیچ نیازێك نه‌بوه بۆ كوشتنى خاشقچى، به‌ڵام هه‌ڵه رویداوه‌و ته‌نها ویستویانه بیوه‌ستێنن و بێده‌نگى بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و ته‌مه‌نه‌ى ئه‌ودا بخه‌یته ئه‌و بارودۆخه‌وه ئه‌وا گیان له‌ده‌ستده‌دات.
به‌پێى وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه بۆ شاردنه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌یان، تیمه‌كه ته‌رمی خاشقچی-یان له‌كومبارێكه‌وه پێچاوه‌و له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكى كونسوڵخانه‌كه‌وه بردوویانه بۆ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى كونسوڵخانه "كه تائێستا ناسنامه‌كه‌ى ئاشكرا نییه" بۆئه‌وه‌ى ئاسه‌وارى نه‌هێڵێت و دواتریش سه‌ڵاح ته‌بیقى كه شاره‌زاى به‌ڵگه‌ى تاوان و پزیشكى دادوه‌رییه، سه‌رجه‌م ئاسه‌واره‌كانى رووداوه‌كه‌ى له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا شاردۆته‌وه و ئه‌گه‌ریشى زۆره بكوژانى، ته‌رمه‌كه‌یان له دارستانى "بلغراد"ى نزیك شارى ئیستانبوڵ شاردبێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پێشتر كونسوڵخانه‌ى سعودیه ته‌ئكیدی له‌وه ده‌كرده‌وه خاشقچى كونسوڵخانه‌كه‌ى جێهێشتووه، به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێت "كه‌سێك له‌تیمه‌كه به‌ناوى "مسته‌فا مه‌ده‌نى"به جلوبه‌رگ و چاویلكه‌و كاتژمێره appleه‌كه‌ى خاشقچیه‌وه له ده‌رگای پشته‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه چۆته‌ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى وا نیشاندى بدات، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كونسوڵخانه‌كه‌ى جێهێشتوه و به‌ره‌و ناوچه‌ى سوڵتان ئه‌حمه‌د رۆیشتووه‌و له‌وێوه جلوبه‌رگه‌كه‌ى له‌ناوبردووه، دواتر تیمه‌كه راپۆرتێكى ساخته‌یان بۆ سه‌روو خۆیان ئاماده‌كردووه‌و تێیدا نوسیویانه رێگه‌یان به خاشقچى داوه له كونسوڵخانه بچێته ده‌ره‌وه، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى كونسوڵخانه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ئاگادارده‌كاته‌وه، دواتریش به‌په‌له ئیستانبوڵیان جێهێشتووه، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى تیمه 15 كه‌سیه‌كه و 3 كه‌سى تر كه گومانیان له‌سه‌ره، ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى گێڕانه‌وه‌كه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى سعودیه له‌راستیه‌وه نزیكه، به‌ڵام چه‌ندین كه‌سایه‌تى و ده‌زگاو لایه‌ن پرسیارى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئایا گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خاشقچى و هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ى به‌ویستى خۆى پێویستى به 15 كه‌س هه‌یه؟ به‌تایبه‌تى كه ئه‌فسه‌رو شاره‌زاى پزیشكى دادوه‌ری و شاره‌زاى توێكارى له‌ناویاندا بووه.
زۆرێك له‌ده‌زگاو رێكخراو و وڵاتان و سه‌ركرده‌كانى جیهان به راپۆرته‌كه‌ى سعودیه رازى نین و داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى چڕ‌و ورد ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كوشتنى جه‌مال خاشقچى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاند، كه راپۆرته‌كه‌ى سعودیه له‌سه‌ر كوشتنى ناوبراو جێى باوه‌ڕه، به‌ڵام دواتر ئه‌ویش په‌شیمان بۆوه و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه به‌و وه‌ڵامانه رازى نین و زیاتریان ده‌وێت و داواش له‌ئه‌مریكا ده‌كرێت سزاى ئابورى به‌سه‌ر سعودیه‌دا بسه‌پێنرێت، فرۆشتنى چه‌ك به‌و وڵات رابگیرێت، لاى خۆیشیه‌وه ئه‌ڵمانیا فرۆشتنى چه‌كى به حكومه‌تى ریاز راگرتووه.
ماوه‌ته‌وه بڵێن، له‌ئێستا ده‌ستى تۆمه‌ت بۆ كێ درێژ ده‌كرێت و كێ له‌سه‌ر كوشتنى خاشقچى سزا ده‌درێت، ئایا چاره‌نوسى محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى پادشاى سعودیه كه ئامانجى سه‌ره‌كى ره‌خنه‌كانى خاشقچی بو و به سه‌رى رمه‌كه ده‌ناسرێت و ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى روبه‌ڕو ده‌كرێته‌وه، به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟