نه‌وا - سه‌عید عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌شێك له خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، كه له زانكۆ‌و په‌یمانگا حكومییه‌كان وه‌رنه‌گیراون، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌ولێر گردبونه‌وه.
بارزان هاوكار یه‌كێك له‌ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی به رادیۆ نه‌وای وت "من كۆنمره‌م 69%یه‌و ناوم له هیچ شوێنێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه نزمترین په‌یمانگاش وه‌ری نه‌گرتوین و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نادادپه‌روه‌ری كردوه له‌نێوان خوێندكاران‌دا، چونكه خوێندكار هه‌یه به‌كۆنمره‌ی 61% ناوی له زانكۆ و په‌یمانگا گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
وتیشی "ئێمه داواده‌كه‌ین سیستمی له 70% به 30% هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، كه له 70%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خولی یه‌كه‌م ده‌رچون، مافیان پێدراوه له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگیرێن، ته‌نها له 30% دانراوه بۆ ئه‌وانه‌ی به خولی دووه‌م ده‌رچون".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر خۆپیشاندان تا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان ده‌درێته‌وه، چونكه توانایان نییه بچنه ئێواران و یاخود بچنه زانكۆ ئه‌هلییه‌كان.