نه‌وا
به‌تۆمه‌تى به‌ئامانجگرتنى هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شارى كه‌ركوك، دوو كه‌س ده‌ستگیركران و راپێچى لێكۆڵینه‌وه كران.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عد مه‌عن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى ئیتیحادى سه‌ربه ئاژانسى هه‌واڵگرى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئیتیحادى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ دوو كه‌سیان له‌شارى كه‌ركوك ده‌ستیگركردوه، كه هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كانیان له‌شارى كه‌ركوك كردۆته ئامانج.
مه‌عن ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه به‌ماده‌ى تیرۆر داواكراو بووه‌و ئه‌وی دیكه‌یان سه‌ربه مه‌فره‌زه‌یه‌كه، كه پێیانده‌وترێت كه‌رتى عه‌باسى ویلایه‌تى كه‌ركوك و هه‌ردووكیان راده‌ستى لایه‌نى دادوه‌ر كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه.