نه‌وا
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوو په‌یامی جیادا داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن، هه‌روه‌ك قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه پێكه‌وه هه‌ڵبده‌نه‌وه.
بارزانی له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌یانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ده‌ڵێت "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه هه‌موومان یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی میلله‌ته‌كه‌مان بپارێزین و داوا له هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌م به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و هاوده‌نگی نیشتمانی بكه‌نه ئه‌وله‌وییه‌ت و له‌سه‌رووی هه‌موو بابه‌تێكه‌وه دابنێن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "دوابه‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێبینی و سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، به‌ڵام داوا له سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێ بكه‌ین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵبده‌ینه‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد گه‌وره‌تره له هه‌ر لایه‌نێك، كه خۆی له قه‌زیه‌كه به‌گه‌وره‌تر بزانێت".
جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كان، ئه‌وه له هه‌مووان ده‌خوازێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و به‌شداربن له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، كاركردنی زیاتر بۆ خزمه‌تی كوردستان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاووڵاتیان، ئه‌وه‌ش به به‌شداری هه‌مووان و وه‌لانانی ململانێكان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك گرنگه لایه‌نه كوردستانییه‌كان بتوانن پێكه‌وه یه‌كده‌ست و یه‌ك تیم به‌شداربن له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق و سه‌ندنی ئه‌و ئیستحقاقانه‌ی به‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێت له‌پێناو به‌شدارییه‌كی كاراتر له به‌غدا و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان.