سبه‌ینێ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق ده‌خرێته‌به‌رده‌م په‌رله‌مان

23/10/2018 عێراق

نه‌وا

بڕیاره‌ سبه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی بخاته‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عیراق تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عیراق، كاتژمێر 9ی شه‌وى چوارشه‌ممه‌ 24-10 عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراقدا پێكهاته‌ی كابینه‌ وزارییه‌كه‌ی بخاته‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران تا ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
جێی باسه‌ شه‌وی 2ی ئه‌م مانگه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ پاش سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، راسته‌وخۆ نامه‌ی راسپاردنی پێشكه‌ش به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و ماوه‌ی 30 رۆژی یاسایی بۆ دیاری كرد تا كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group