نه‌وا
مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پێی وایه ئه‌مجاره ئه‌زمونی حكومه‌تی بنكه فراوان دووباره نابێته‌وه، ده‌شڵێت "له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان دوای نه‌مانی پاره له حكومه‌ت كشانه‌وه".
هاوكار یاسین مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا، سه‌باره‌ت به ئاسۆكانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "ئه‌مجاره ئه‌وه به‌سه‌رچوو كه بیر له پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان بكرێته‌وه، چونكه لایه‌نه سیاسیه‌كان تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و له ئه‌نجامیشدا خه‌ڵكی كوردستان له‌و ئه‌زمونه زه‌ره‌رمه‌ند بوون".
وتیشی: "ئه‌و چوار ساڵ ئارامیه‌ی كه بڕیاربوو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌رده‌وامبن، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كاتێك پاره نه‌ما، كاتێك بودجه نه‌ما و كاتێك نرخی نه‌وت دابه‌زی، پشتیان له به‌ڵێنه‌كانی خۆیان كرد و له حكومه‌ت كشانه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، له كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌مدا نرخی نه‌وت له نێوان 80 بۆ 100دۆلار بووه، بۆیه لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون به‌شدارییان له حكومه‌ت كردووه و پشتیان له ده‌نگده‌رانیان كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه خه‌ڵك بۆ ئه‌وه ده‌نگی پێدابوون كه زیاتر به‌رهه‌ڵستكی حكومه‌ت بكه‌ن.