نه‌وا – لیزا سالار
له‌راپۆرتێكى پزیشكى ماڵپه‌ڕى RT روسیدا هاتوه، لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستوه خواردنى چه‌وه‌نه‌ر ده‌بێته‌هۆى به‌هێزكردنى چالاكییه‌كانى مێشك به‌هۆی بونى رێژه‌یه‌كى زۆر له ترشی فۆڵیك، كه رۆڵێكى گرنگى هه‌یه له رێگرتنى نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
جگه له فۆڵیك ئه‌سید، رێژه‌یه‌كى زۆر له ئاسنى تێدایه كه گرنگه بۆ دروستكردنى خڕۆكه‌سوره‌كانى خوێن ، ئه‌وكه‌سانه‌ى كه گرفتى كه‌مخوێنییان هه‌یه ده‌توانن ڕێژه‌ى خوێنیان به خواردنى چه‌وه‌نه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها پزیشكان گرنگى چه‌وه‌نه‌ر بۆ جگه‌ر رونده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆى چالاك كردنى زینده چالاكى و درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌كانى جگه‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ى كێشه‌ى چه‌ورى سه‌ر جگه‌ر و ڤایرۆسی جگه‌ریان هه‌یه.
بێتالین،ئه‌ومادده‌ی له چه‌وه‌نه‌ردا هه‌یه و ره‌نگه سوره‌كه‌ى پێده‌به‌خشێت ،كه مادده‌یه‌كى دژه ئۆكسانى به‌هێزه و گرنگه بۆ ته‌ندروستى دڵ و كۆنترۆڵى كێشه‌ى به‌رزى په‌ستانى خوێن ده‌كات وبه‌هۆى به‌هێزى دژه ئۆكسانه‌كه‌یه‌وه گه‌شه‌ى دروستبوونى گرێى شێرپه‌نجه‌یی له پرۆستات و مه‌مكدا خاوده‌كاته‌وه.