نەوا
پێچەوانەی ئەوەی دەوترا لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتین و بەرشەلۆنە ماوەی سێ هەفتە دوردەكەوێتەوە، ئێستا ماوەكە درێژبۆتەوە.
ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە باس لەوەدەكات، كە لیۆنێل میسی ماوەی سێ هەفتە بەهۆی پێكانی قۆڵیەوە دوردەكەوێتەوە و لە شەش یاریدا ئامادەنابێت، بەڵام رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە، كە بەهرەمەندەكە بەلانی كەمەوە یەك مانگ لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.
پێشبینیش دەكرێت رۆژی 24ی مانگی داهاتو لیۆ لە بەرانبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.