نه‌وا
خوان فێرناندێز وته‌بێژى فه‌رمى خولى ئیسپانى "لا لیگا" ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان ده‌كه‌ن له‌نێوان یانه‌ى ریالأ مه‌درید و محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ دوورن له راستییه‌وه.
خوان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان بۆ گواستنه‌وه‌ى محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یانه‌ى ریاڵ مه‌درید ده‌وترێت، ته‌نها پروپاگه‌نده‌ى راگه‌یاندنه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هیچ گفتوگۆ و قسه‌كردنێك له‌نێوان یانه‌ى ریاڵ و لیڤه‌رپوڵ نه‌كراوه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و هێرشبه‌ره میسرییه. پێشى وایه، گواستنه‌وه‌ى بۆ خولى ئیسپانى سودێكى زۆرى بۆ خوله‌كه هه‌یه‌و هیواشى خواست له یه‌كێك له‌یانه‌كانى ئیسپانیادا یارى بكات