نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزاكانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای خشته‌ی كات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت نرخی نه‌وت له جیهاندا به‌رزببێته‌وه.
ترامپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سزاكانی سه‌ر ئێران و پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دوو پرسی جیاوازن. وتیشی "له به‌رانبه‌ر ئێران، تا ئه‌مڕۆ به‌هێزترین سزامان سه‌پاندوه، به‌ڵام له پرسی نه‌وتدا ده‌مانه‌وێت به‌هێواشی هه‌نگاوبنێین، نامه‌وێت نرخی نه‌وتی جیهانی به‌رزببێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی بازرگانی نه‌وتی ئێرانیش وتی "ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نییه، ده‌توانم ده‌ستبه‌جێ هاورده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نمه سه‌ر سفر، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی شۆكێك له بازاڕه‌كاندا، نامه‌وێت نرخی نه‌وتی جیهانی به‌رزببێته‌وه".
گه‌ڕی دووه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران رۆژی 5ی تشرینی دووه‌م دوباره خرایه‌وه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا به‌هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه هه‌ڵگیرابو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز له‌راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه، چین و ئه‌وروپیه‌كان و روسیاش رێگه‌ناده‌ن ئێران به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكاوه بكه‌وێت.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مریكیه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دۆناڵد ترامپ به‌سزا نوێیه‌كانى سه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران، گره‌و له‌سه‌ر چه‌ند شتێك ده‌كات ئه‌وانیش گۆڕینى هه‌ڵسوكه‌وتى ئێران و واى لێبكات پشتگیرى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا بكات و بچێتهپاڵى، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئه‌و وڵاته واى لێبكات نه‌وێرێت جارێكى دیكه یۆرانیۆم بپیتێنێت و بۆمبى ئه‌تۆمى دروست بكات.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات وا له‌وڵاتانى ئه‌وروپى بكات له‌رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران بكشێنه‌وه، پێشیوایه هیچ بانكێكى ئه‌وروپى ئه‌و سزایانه ناشكێنن، له‌كۆتاییدا ئه‌و سزایانه ئێران به‌چۆكدا ده‌هێنێت و واى لێده‌كات چاو بهرێكهوتنه ئهتۆمیهكهدا بخشێننه‌وه، به‌ڵام به‌پێى مه‌رجه‌كانى ترامپ، یان ئه‌وه‌تا له‌ژێر گوشاره ئابوریه‌كاندا تاران ده‌كه‌وێت و هه‌نارده‌و دراوى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڕوخێت.
نیویۆرك تایمز له‌درێژى راپۆرته‌كه‌یدا پێیوایه گرهوهكانى ترامپ ئه‌گه‌رى هه‌یه شكستبهێنن و زۆرێك له‌شاره‌زایان و ئه‌وانه‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مامه‌ڵه‌یان كردووه ده‌ڵێن سه‌رۆكی ئه‌مریكا شكستده‌هێنێت له‌وه‌ى ئابورى ئێران بڕوخێنێت.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ریچارد هاس سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كییه‌كان، كه پێشتر به‌رپرس بووه له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ده‌ڵێت "ئێران له‌پێشتر زیاتر دابڕێنراوه و هه‌نارده‌ى نه‌وتى زۆر كه‌مى كردووه، به‌ڵام له‌مێژوودا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ى سزا ئابوریه‌كان واى له وڵاتێك كردبێت ملكه‌چبونی گه‌وره نیشان بدات".
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مریكییه گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، كه ئێران ناكه‌وێت، به‌تایبه‌تى چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن پشتگیرى ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وروپیه‌كان و چین و روسیا و ئه‌و وڵاتانه‌ى دیكه‌ش، كه به‌ڵێنیان داوه دواى به‌رنامه‌ى ئه‌مریكا نه‌كه‌ون.