دزی لە یاریزانێكی بەرشەلۆنە كرا

07/11/2018 وەرزش

نەوا
دوای ئەوەی جۆردی ئەلبا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ یانەكەیدا لە ئیتاڵیا بوون بۆ یاریكردن لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، دزێك ئەو هەلەی قۆستۆتەوەو سەرەڕای ئەوەی خێزانەكەی لەماڵ بوون، بەڵام قاسەكەیان دزیوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانی بڵاویانكردۆتەوە، دزەكە لە پەنجەرەیەكەوە چۆتە نهۆمی سەرەوەی ماڵەكەی ئەلباو هەرچەندە خێزانەكەی لە نهۆمی خوارەوە بوون، بەڵام كارەكەی خۆی ئەنجامداوەو قاسەكەی دزیوە بەبێ‌ ئەوەی خێزانەكەی ئاگاداری ئەو رووداوە ببن.
شەوی رابردوو هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەریەك كەوتن و یارییەكەش بە یەكسانبوون و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا، كۆتایی هات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group