نه‌وا
ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی روسی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ریی ئیستانبوڵی توركیاوه بڵاویكردۆته‌وه، كه تائێستا هیچ زانیارییه‌ك یاخود به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌باره‌ی شوێنی ته‌رمی جه‌مال خاشقچی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی كوژراوی سعودی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌گه‌یشتوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌رمی خاشقچی به ماده‌یه‌ك له‌ناوبرابێت و هه‌تا هه‌تایه ونكرابێت.
ئه‌و نوسه‌ره سعودیه رۆژی 2-10-2018 چوه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵی توركیا و چیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه، پاش 18 رۆژیش له ره‌تكردنه‌وه‌ی كوژرانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه دانیان به‌وه‌دا نا، كه جه‌مال خاشقچی به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێوه له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه 18 سعودی ده‌ستبه‌سه‌رن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.