نه‌وا
ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتی پارتی نه‌ته‌وه‌یی توركیا (مه‌هه‌په) ئاشكرای ده‌كات، كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره و به (ئیسرائیلی گه‌وره‌ی نوێ)ش وه‌سفی ده‌كات.
ده‌وله‌ت باخچه‌لی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندوه، واشنتۆن خه‌ڵاتی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه داناوه، له‌كاتێكدا خودی ئه‌مریكا ناونیشانی هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه زۆر باشتر ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن قۆڵبه‌ستیان بكه‌ن.
ده‌شڵێت "واده‌زانن به درێژایی سنوره‌كانی باشورمان به‌ناو كوردستانی گه‌وره (ئیسرائیلی گه‌وره‌ی نوێ)، داده‌مه‌زرێنن، به‌ڵام توركیا و گه‌لی توركیا هه‌رگیز رێگا و مۆڵه‌ت به‌و ناپاكییه نادات".
باخچه‌لی له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا نوسیوێتی "ئیتر له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه، ئه‌مریكا چۆن و به چی شێوازێك په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌به‌ستێته‌وه. به پێداگرییه‌وه چاودێری ئه‌مه ده‌كه‌ین، به‌ڵام نیازی ئه‌مریكا شتێكی دیكه‌یه و سیناریۆیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه".