نه‌وا - سالم سه‌لیم
بڕیاره له هه‌فته‌ى داهاتودا حكومه‌تی فیدرالی بڕێك ده‌رمانى تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى توشبوانى شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان بنێرێت.
د.عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆى نه‌وا وتى "به‌پێى رێكه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا، حكومه‌تى عیراق مانگانه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌شه ده‌رمانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، هه‌رچه‌نده جۆر و بڕه‌كه‌ى له‌سه‌ر داواكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى نییه و به‌شى پێویستییه‌كان ناكات".
وتیشى "له‌ئێستادا نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى له به‌غدایه بڕیاره له هه‌فته‌ى داهاتودا حكومه‌تى فیدراڵى بڕێك له پێداویستى پزیشكى و ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و شێرپه‌نجه ره‌وانه بكات و بگاته كۆگاى ده‌رمانى هه‌رێم له سلێمانى".
د. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكراشیكرد، ئاواره‌كانى ناوخۆى عیراق و نه‌خۆشه‌كانى پارێزگاكانى عیراق له‌م دۆخه‌دا بارگرانیان دروستكردوه بۆ فه‌رمانگه‌كه‌یان، بۆیه پێویسته نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا فشار له‌سه‌ر حكومه‌تى عیراق دروستبكه‌ن و داواى لێبكه‌ن پشكى هه‌رێم له ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان زیاد بكات.