ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

تائێستا گه‌مارۆى سه‌ر ئێران كاریگه‌رى خراپى له‌ سه‌ر هه‌رێم دروست نه‌كردوه‌

6 رۆژ پێش ئێستا

نه‌وا - سالم سه‌لیم 

سه‌رۆكى یه‌كێتى هاورده‌و ناردنكارانى كوردستان ده‌ڵێت "گه‌مارۆى ئابورى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌رى خراپى له‌ سه‌ر هه‌رێم دروست نه‌كردوه‌ و له‌ئێستاشدا ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێم و ئێران به‌شێوه‌ى جاران به‌رده‌وامه‌".
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكى یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكارانى كوردستان بۆ رایۆى نه‌وا وتى"دڵنیایی به‌ هاووڵاتیان و بازرگانانى هه‌رێم ده‌ده‌ین كه‌ سزا ئابوریه‌كانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر هه‌رێم به‌جێناهێڵێت و له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و تاران به‌رده‌وامییان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ مه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نێوانیشیان به‌شێوه‌ى پێشوو ئاساییه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كى بۆ دروست نه‌بوه‌".
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا بۆ رادیۆى نه‌وا ئاشكراشیكرد "ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بۆ بازرگانانى هه‌رێم دروستكردوه‌ خاڵه‌ گومرگییه‌ نایاساییه‌كانى نێوان كه‌ركوك و پارێزگاكانى هه‌رێمه‌، نه‌ك گه‌مارۆى ئابورى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، بۆیه‌ به‌پێویستى ده‌زانین هه‌رچى زووه‌ لاببرێن و له‌وه‌ زیاتر كێشه‌و ئاسته‌نگ بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانى عیراق دروست نه‌كه‌ن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group