نه‌وا – سالم سه‌لیم
له ئێستادا تیمه‌كانى شاره‌وانى سلێمانى سه‌رقاڵى لێكردنه‌وه‌ى وێنه و دروشمى لیست و قه‌واره سیاسییه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى كوردستانن و خه‌ریكى تۆماركردنى ناوى ئه‌و قه‌وارانه‌شن، كه پابه‌ندى رێنماییه‌كان نه‌بون.
له‌وباره‌یه‌وه زه‌رده‌شت ره‌فیق وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى به رادیۆ نه‌واى وت "دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایی بۆ لێكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى كاندیدان و پۆسته‌ر و دروشمى لایه‌نه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 30-9، له‌ئێستادا تیمه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى خه‌ریكى لێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و وێنه و پۆسته‌رانه‌ن، كه بۆ بانگه‌شكردنى هه‌ڵبژاردن له شوێنه گشتییه‌كان و به‌ستونه‌كانى كاره‌بادا هه‌ڵواسراون و شوێنه‌كانیان پاك ده‌كاته‌وه و بڕی تێچووى ئه‌و كاره‌یان لێوه‌رده‌گرێت".
وته‌بێژه‌كه‌ى شاره‌وانى سلێمانى راشیگه‌یاند، 80%ى لیست و قه‌واره سیاسییه‌كانى هه‌رێم پابه‌ندى رێنماییه‌كان بوون و له كاتى خۆیدا وێنه‌و دروشمه‌كانیان له‌شوێنه گشتییه‌كاندا لابردوه، به‌راورد به خوله‌كانى پێشوو باشتربون و كه‌مترین سه‌رپێچى رێنماییه‌كانى كۆمسیۆن و شاره‌وانییان كردوه.