نه‌وا
وێنه‌ى منداڵێكى عیراقى خه‌ڵاتى پله‌ى یه‌كه‌مى پێشبڕكێى نێوده‌وڵه‌تى "ئه‌ندرێ ستینین"ى بۆ وێنه‌گرتن به‌ده‌ستهێنا كه قاچێكى له‌ده‌ستداوه و به‌دارشه‌ق هێشتا یارى تۆپى پێ ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه خاتوو مارگریتا سیمونان سه‌رنوسه‌رى كه‌ناڵى RTی روسی ده‌ڵێت "ئه‌و منداڵه ده‌دۆزینه‌وه‌و ده‌یهێنین، روسیاى پیشان ده‌ده‌ین و به‌دڵنیاییشه‌وه ده‌یبه‌ین بۆ بینینى یارییه‌كى گه‌وره‌ى تۆپى پێ".
ده‌شڵێت "پزیشكه‌كانمان هه‌وڵده‌ده‌ن هاوكارى بكه‌ن و چاره‌سه‌رى بكه‌ن و قاچى ده‌ستكردى بۆ دروست بكه‌ن".
لاى خۆیشیه‌وه، ماریا زاخارۆفا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا داواى له وێنه‌گری منداڵه‌كه كردوه، ئه‌و "یاریزانه بچوكه" بدۆزێته‌وه و بیباته مۆسكۆى پایته‌ختى روسیا.
ئه‌و وێنه‌گره‌ى وێنه‌كه‌ى گرتووه ناوى "ته‌یسیر مه‌هدى"یه و عیراقییه، له به‌شی وه‌رزشی پێشبڕكێى نێوده‌وڵه‌تى "ئه‌ندرێ ستینین" توانى خه‌ڵاتى باشترین وێنه بباته‌وه، كه له ژێر ناونیشانی "ئاره‌زووى ژیان"دایه‌و منداڵێكى عیراقییه به‌قاچێكى بڕدراوه‌وه یارى تۆپى پێ ده‌كات.