نه‌وا
رۆژنامه‌نوسێكى فه‌ره‌نسى ناوى كۆتا سێ پاڵێوراو بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى تۆپى ئاڵتونى "باڵۆن دۆر"ى ئاشكراكرد و به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ش هیچ یه‌كێك له كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى تێدا نییه.
ئێریك مامۆرس رۆژنامه‌نوسى فه‌ره‌نسى بڵاویكردۆته‌وه، كۆتا سێ پاڵێوراو بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى "باڵۆن دۆر"ی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، بریتین له لۆكا مۆدریچى كرواتى له پله‌ى یه‌كه‌م، رافایل ڤارانى فه‌ره‌نسى له پله‌ى دووه‌م و كیلیان مباپى فه‌ره‌نسى له پله‌ى سێیه‌م.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ش لیسته‌كه ناوى میسى و رۆناڵدى تێدا نییه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌نتۆنیۆ گریزمانى فه‌ره‌نسیشى تێدا نییه، كه زۆرێك له بۆچوونه‌كان پێیانوابوو ئه‌و یاریزانه ناوى له‌كۆتا سێ پاڵێوراودا ده‌بێت.
خه‌ڵاتى تۆپى ئاڵتونى "باڵۆن دۆر" له‌لایه‌ن گۆڤارى "فرانس فوتبۆڵ"ه‌وه ده‌درێت به‌باشترین یاریزانى وه‌رزى پێش‌و، كه تێیدا به ده‌نگى ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس دیارى ده‌كرێت.