لیۆنێل مێسى ئه‌ستێرى یانه به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى پێى وایه، له‌ئێستادا خولى لا لیگاى ئیسپانى له‌هه‌موو كاتێك جوانتره چونكه توندترین ركابه‌رى تێدایه.
مێسى له‌كاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى باشترین گۆڵكار بۆ ساڵى 2017 بۆ 2018 كه تێیدا 34 گۆڵى تۆمار كردبوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، خولى ئیسپانى له‌مساڵدا ركابه‌ریه‌كى به‌هێزى تێدایه ئه‌وه‌ش كارێكى زۆر باشه.
وتیشى: هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێت له‌هه‌ر یانه‌یه‌كى تر بباته‌وه ئه‌وه كارێكى جوان و باشه بۆ خوله‌كه‌و هانده‌رانیش، هیواخوازیشم كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
مێسى بۆ جارى پێنجه‌م بووه خاوه‌نى خه‌ڵاتى گۆڵكارى خولى ئیسپانى و پێشتریش له‌ساڵانى 2010 و 2012 و 2013 و 2017 ئه‌و خه‌ڵاته‌ى به‌ده‌ستهێناوه.