نه‌وا
گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان رایانگه‌یاند كه له غه‌ززه گه‌یشتنه ئاگربه‌ست.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی گرووپه‌كانی شۆڕشی فه‌ڵه‌ستین كه پێكدێن له گروپه چه‌كدارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، تێیدا هاتووه: به نێوه‌ندگیری میسڕ ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه راگه‌یه‌ندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئاگربه‌سته‌كه ئه‌وانیش په‌یوه‌ست ده‌بن.
پێشووتریش ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه رابگرێت، ئه‌وكات بیر له ئاگربه‌ست ده‌كه‌نه‌وه.