نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌نجام و شێوازێكی ته‌ندروست.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه له پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌یدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه و پرسی نه‌وته‌وه رایگه‌یاند، كه به‌دڵنیاییه‌وه پرسی هه‌ڵه‌بجه و بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم له بواری نه‌وتدا، بابه‌تێكی پێشنیاركراون له حكومه‌تی پێشوه‌وه، ئه‌وانیش درێژه‌پێده‌ری ده‌بن و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌نجام و شێوازێكی ته‌ندروست.
وتیشی "له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی باش و ته‌ندروست له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، كه ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر و هاریكار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كی گه‌لی عیراق و ئه‌وه‌ش پرسێكه كاری بۆ ده‌كه‌ین و به‌دواداچونی به‌رده‌وامیشی بۆ ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌شی، سه‌رۆك وه‌زیران وتی "پێموایه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رایده‌گه‌یه‌نین".