نه‌وا-محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
نوسه‌ر و چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، "حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێم جیاواز نین له ده‌سه‌ڵات و ته‌نها ده‌میشیان ماوه"، باس له‌وه‌شده‌كات، پارتی به دانانی مه‌رجی ره‌خنه‌نه‌گرتن بۆ ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له حكومه‌ت بكه‌ن، كارێكی باشیكردووه، هه‌روه‌ك پێشیوایه دوای رێگری كردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشوو بۆ هه‌ولێر، شتێك به ناوی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی واتای نه‌ماوه.
له‌میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا، عه‌زیز ره‌ئوف نوسه‌ر و چاودێری سیاسی سه‌باره‌ت به ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له ساڵانی رابردوودا وتی: "ده‌سه‌ڵاتی كوردی هێزگه‌لێكی ده‌وێت كه له خۆی بچن و له ناو خۆیدا بتوێنه‌وه، خه‌ڵكیش هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وێت، كه سه‌رسه‌خت بێت و به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی ئه‌و هێزانه چۆك دانه‌دات، به‌ڵام ئێمه هێزه‌كان و كاره‌كته‌ركانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسین، ئه‌مانه جیاوازنین له ده‌سه‌ڵات و هێزه‌كانی تر".
وتیشی: "كاتی خۆی كاك نه‌وشیروان ده‌یوت یه‌كێتی و پارتی درۆ و دراویان هه‌یه، منیش ده‌ڵێم ئۆپۆزسیۆنی كوردی ته‌نها ده‌میان هه‌یه و ده‌بێت ئه‌م ده‌مه‌یان لێبسه‌نرێته‌وه، چونكه له ئیمتیازات و خانه‌نشینی و ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن".
ئه‌و نوسه‌ره نمونه‌شی به كه‌مپینێكی خۆیان له رۆژانی رابردوودا هێنایه‌وه كه تێدا داوایان كردبوو، ئه‌وانه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاریان هه‌یه 2 ملیۆن دیناری بۆخۆیان هه‌ڵگرن و 4 بده‌نه منداڵه هه‌ژاره‌كان، به‌ڵام پاش یه‌ك هه‌فته ته‌نها دوو كه‌س په‌یوه‌ندیان كردووه، كه هه‌ردووكیان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌ڵێن ناومان مه‌هێنن و پاره‌كانمان ببه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
سه‌باره‌ت به‌و حزبانه‌شی رایانگه‌یاندووه له چوار ساڵی داهاتوودا ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن، عه‌زیز ره‌ئوف وتی: "پێم وایه هۆكاری ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چیتر پێیان قبوڵ ناكرێت له حكومه‌تیشدا بن و ره‌خنه‌ش له حكومه‌ت بگرن، پارتیش به راشكاوی ئه‌مه‌ی پێڕاگه‌یاندوون و "ده‌ستیشی خۆش بێت"، چونكه ئه‌و حزبانه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، باشتره له سوچێكدا ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌زاره‌تێكشیان به‌ربكه‌وێت، له‌وێدا چاكسازی بكه‌ن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی نه پارتی قبوڵی ده‌كات و نه یه‌كێتی و نه پێشیده‌وترێت سیاسه‌ت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ساڵی 2013دا به حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی راگه‌یاندوه، كه ئه‌و سیسته‌مه حكومڕانیه ده‌ڵێن، كه "ده‌بێت بڕوات"، ئه‌وه نییه كه چاكسازی تێدا بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 10 وه‌زاره‌تیش وه‌ربگرن، دواتر هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا.
عه‌زیز ره‌ئوف باسی له‌وه‌شكرد، ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی ته‌واو بووه و كاتێك كه له پردێ پۆلیسێك رێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر، چیتر قسه‌كردن له هه‌ڵبژاردن نوكته‌یه و ئه‌م حزبانه توانای ده‌ستكاریكردنی دۆخی ئێمه‌یان نیه و ته‌نها ده‌یانه‌وێت "به‌و ده‌مه‌ی خۆیانه‌وه" به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌شداری ده‌سه‌ڵات بن، ئیمتیازاتیان هه‌بێت و وه‌ك حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش بژین و خانه‌نشینیشیان هه‌بێت، به‌ڵام ره‌خنه‌ش بگرن، ئه‌مه‌ش له هیچ شوێنێكی جیهاندا رێگه‌ی پێنه‌دراوه.