نه‌وا
یانه‌ى ریاڵ مه‌درید چاره‌نوسى سانتیاگۆ سۆلارى راهێنه‌رى كاتى یه‌كلاییكرده‌وه و بڕیاری دا له‌پۆسته‌كه‌یدا بیهێڵێته‌وه.
یانه‌ى ریالأ مه‌درید له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، سۆلارى ئه‌رجه‌نتینى و یاریزانى پێشووى یانه‌كه تا 30-6-2021 وه‌ك راهێنه‌رى یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
لاى خۆیشیه‌وه یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، یانه‌ى ریالأ مه‌درید، سۆلارى له‌پۆسته‌كه‌یدا جێگیركردوه و به‌رپرسانی یه‌كێتییه گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌و راهێنه‌ره‌یان جێگیركردووه.
سۆلارى ته‌مه‌ن 42 ساڵ دواى ده‌ركردنى جۆلین لۆپێتیگى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى پۆستى راهێنه‌رایه‌تى ریاڵ مه‌دریدى گرته‌ده‌ست و تیمه‌كه‌ی چوار یارى له خوله جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامداوه و له هه‌ر چوار یاریه‌كه‌شدا براوه بووه.