نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى رافیده‌ینی عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌و 7 ملیار دیناره‌ی به‌هۆى لافاوه‌وه تێكچوه، ساڵى 2013 روداوه‌كه بوه و له‌بنه‌ڕه‌تدا پاره‌ى خراپبو بون و دانرابوون بۆ گۆڕین.
خه‌وله ئه‌سه‌دى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى رافیده‌ین له‌وباره‌یه‌وه رونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت "ئه‌و 7 ملیار دیناره‌ى باس ده‌كرێت گوایه به‌هۆى لافاوه‌وه تێكچوه، ساڵى 2013ه روداوه‌كه بوه كاتێك به‌هۆى بارانى زۆره‌وه شه‌قامى ره‌شیدی به‌غدا لافاو گرتویه‌تیه‌وه و چۆته ناو درزى خه‌زێنه‌كانه‌وه و ئاوه‌ڕۆكان توانایان نه‌بوه بیكه‌نه ده‌ره‌وه".
وتوشیه‌تی "پاره‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خراپبو بوه و دانراوه بۆ گۆڕینى و له‌ناوبردنى، كه ئه‌وه‌ش یاساییه و به‌پێى یاسا ده‌كرێت، كاتێك پاره كه‌ڵكى به‌كارهێنانى نامێنێت ئه‌وه له‌پرۆسه‌یه‌كدا ده‌گۆڕدرێت و هه‌مان پاره دروست ده‌كرێته‌وه و كۆنه‌كه له‌ناوده‌برێت".
رۆژى 12ی ئه‌م مانگه عه‌لى عه‌للاق پارێزگاری بانكى ناوه‌ندى له‌كاتى بانگهێشتكردنى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه وتى "7 ملیار دینارى عیراقى به‌ڕێژه‌ى 100% خراپبون و تێكچون، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و باران و لافاوه زۆره‌وه بوه، كه چۆته ناو بانكى رافیده‌ینه‌وه".
خراپبونی ئه‌و بڕه زۆره‌ی دیناری عیراقی، نوكته و ره‌خنه‌ی زۆری عیراقییه‌كانی له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دواداهاتوه و چه‌ندین وێنه‌ی له‌باره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.