نه‌وا – سالم سه‌لیم
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌ینێت، به‌شێكى زۆر له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێم قه‌رزارى حكومه‌تى هه‌رێمن و به پێى بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت قه‌رزه‌كه بیگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌ت، وتیشى "كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ته‌نها ماوه‌ى مانگێكیان له‌به‌رده‌م ماوه، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌روى داخستن ده‌بنه‌وه".
محه‌مه‌د گه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ رادیۆى نه‌وا ئاشكرایكرد، له ئێستادا ده‌یان كه‌ناڵى ناوخۆیی هه‌رێم پاره‌ى چه‌ندین ساڵى حكومه‌تیان نه‌داوه‌و قه‌رزێكى زۆریان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه و ده‌بێت له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا بیگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌ت، ده‌نا دووچارى داخستن ده‌بنه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێم له درێژه‌ى قسه‌كانیدا بۆ رادیۆى نه‌وا وتیشی: "وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێم هاوكارى و كارئاسانى بۆ كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان كردوه‌و به‌شێك له قه‌رزه‌كانى لێوه‌رگرتوون و قه‌رزه‌كانى بۆ كردوون به قیست، به‌ڵام تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوون و، ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌مێنێت و بیگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌ت".