نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه حزبه‌كه‌ی هیچ بڕیارێكی دابێت بۆ سزادانی سلێمانی و ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌ش به هه‌وڵێك بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی لێكده‌داته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش له په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی كه پێی وایه سلێمانی له رووی سیاسیه‌وه په‌راوێزنه‌خراوه، باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر له رووی گه‌شه‌ی ئابورییه‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره دواكه‌وتبێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له 2009ه‌وه حزبه‌كه‌ی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت نه‌بووه.
به‌شێك له نوخبه و هێزه سیاسیه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان په‌راوێزخراوه و له‌لایه‌ن پارتیه‌وه كه هێزی سه‌ره‌كی حكومه‌ته سزاده‌درێت، له‌و باره‌وه دانا شه‌هید جه‌زا، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا وتی: "هیچ كاتێك له ساڵی 1991ه‌وه تا ئێستا، جگه له‌و كاتانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی هه‌بووه، هیچ حزبێك به ته‌نها حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه نه‌بووه، له كابینه‌كانی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شت و كابینه‌ی نۆیه‌میش كه به‌ڕێوه‌یه، پارتی سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه بووه و جێگره‌كه‌ی یه‌كێتی بووه و وه‌زیر و بریكاریشی هه‌بووه.
رونیشیكرده‌وه، "له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا كه پارتی 5 وه‌زیری هه‌بووه، وه‌زیره‌كانی تر سه‌ر به حزبه‌كانی تر بوون، باشه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێكی له‌و جۆره‌ی هه‌بووایه، با وه‌زیره‌كان بهاتنایه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و بیانوتایه، كه سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه سزای سلێمانی بدات و بودجه‌یه‌كی لێبڕیوه یان ته‌گه‌ره بۆ پڕۆژه‌كانی دروست ده‌كات، به‌ڵام نه‌مان بینی وه‌زیرێك یان پارێزگارێك وابڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی سزادانی سلێمانیه‌وه ده‌كرێت، هه‌ندێك پاساوی سیاسیه كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوو به‌ره‌كی سیاسی و دوبه‌ره‌كی له ناو كۆمه‌ڵگادا دروست بكرێت".
لای خۆیه‌وه زیاد شه‌هید جه‌بار په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه سلێمانی له رووی سیاسیه‌وه په‌راوێزخرابێت و دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌و پارێزگایه‌ش به به‌راورد به پارێزگاكانی تر بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گێڕێته‌وه له‌وانه، چڕبوونه‌وه‌ی ململانێ سیاسیه‌كان له سلێمانی، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌خت و هاوسنوری دهۆك له گه‌ڵ توركیا بوونی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه به دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی حزبه‌كه‌ی و چۆنێتی به‌شداریكردنی له حكومه‌ت به‌سته‌وه و له‌و رووه‌وه وتی: "له‌و كاتانه‌ی یه‌كێتی هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت بووه، سلێمانی له گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی باش‌دا بووه، به‌ڵام دووای ساڵی 2009، یه‌كێتی سه‌نگ و قورسایی رابردووی له حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌ما، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی دابه‌زین و جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومڕانی هه‌رێم به ده‌ست یه‌كێتیه‌وه نه‌مان، ئه‌گه‌ر سه‌نج بده‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی وه‌ك دارایی، ناوخۆ و پێشمه‌رگه و ئه‌و جومگانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری و سیاسی هه‌یه به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه نه‌بوون، یه‌كێتی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شدار بووه له حكومه‌تی هه‌رێم و هاوبه‌شی راسته‌قینه نه‌بووه".