نه‌وا – سالم سه‌لیم
به‌مه‌به‌ستى دیكۆمێنتكردن و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى روداوه‌كانى خورماتوو و چۆنێتى ئاماده‌كردنى كه‌یسێكى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم سه‌ردانى تیمى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌كانى خورماتو و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران و زیانلێكه‌وتوانى خورماتوو له‌شارى كه‌لار ده‌كات.
زانیار ره‌شاد پارێزه‌ر و رێكخه‌رى تیمى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌كانى خورماتو بۆ رادیۆى نه‌وا وتى: "له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا رێككه‌وتوین كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌بكه‌رى روداوه‌كانى خورماتو بكرێت و زیانلێكه‌وتوانى ئه‌و روداوه‌ش له دادگاى گه‌رمیان سكاڵاى یاسایی تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌یاسا مافه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه".
زانیار ره‌شاد پارێزه‌ر و رێكخه‌رى تیمى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌كانى خورماتو بۆ رادیۆى نه‌وا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى عیراقیان كردوه‌و داواكارى و سكاڵاى خه‌ڵكى خورماتویان گه‌یاندۆته ده‌ستیان و داوشیان لێكردون لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانى خورماتو بكرێت و وه‌كو مافى مرۆڤ رۆڵى خۆیان ببینن.